بەپێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «پیر حسێن کولیوەند»، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، کە گەشتێکی بۆ شارەکانی باشووری تورکیا و ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان کردبوو، ڕایگەیاند، ٢٠٠ فریاگوزاری بەئەزموونی ئێرانی بە تەواوی ئامێرەکانەوە لە یەکەم کاژێرەکانی بوومەلەرزەکە ڕەوانەی تورکیا کراون ، وتیشی: گروپە فریاگوزارییەکانی ئێران توانیان شایستەیی خۆیان نیشان بدەن بە دۆزینەوەی فریاخوازان و پێدانی فریاگوزاری لە کاتی خۆیدا.
بەرپرسی مانگی سووری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، ئەدای گرووپە فریاگوزارییەکانی ئێران لەلایەن گەل و بەرپرسانی تورکیاوە بەرز نرخێنرا، وتیشی: ئێستا هاوکارییە مرۆییەکانی گەلی ئێران لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە ڕەوانەی تورکیا دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ھەتا ئێستا ژمارەی گیان لە دەست داوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا لە سنووری ٣٦ هەزار کەس نزیک بووەتەوە.
342/